یەكگرتووی ئیسلامیی پۆستەكانی دھۆكی وەرگرت

یەكگرتوو بە فەرمی 25 پۆستی ئیداریی لە دھۆك ورگرت
kurdistan24.net

K24- دھۆك

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دابەشکردنی پۆستەكانی سنووری پارێزگای دھۆك رێكکەوتن، ئەمڕۆ كاندیدەكانی یەكگرتوو بەشداریان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك كردوو و لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگاکەوە پەسەند كران.

دواتریش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا فەھیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك زانیاری زیاتری لە بارەی وەرگرتنی پۆستەكان لە لایەن یەكگرتووەوە خستەڕوو.

پۆستەكانی یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك ئەمانەن:

جێگیری پارێزگاری دهۆك

سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك

دوو بەڕێوەبەری گشتی

سێ بەڕێوەبەری‌ ناحیە

دوو ڕاوێژكاری پارێزگاری دهۆك، و 14 بەڕێوەبەری جۆراوجۆر.