گریان سوودی بۆ چاوی مرۆڤ هەیە

توێژینەوەیەكی ئەڵمانیی كە لەسەر گریان ئەنجامدراوە ئاشکرای دەکات گریان سوودی بۆ تەندروستیی چاوی مرۆڤ هەیە.

K24

توێژینەوەیەكی ئەڵمانیی كە لەسەر گریان ئەنجامدراوە ئاشکرای دەکات گریان سوودی بۆ تەندروستیی چاوی مرۆڤ هەیە.

بەپێی توێژینەوە ئەڵمانییەكە: گریان ئەگەری لەدەستدانی ھەستی بینین كەمدەكاتەوە و سوودی ھەیە بۆ چاو. بەگوێرەی توێژینەوەكە جیاوزیی زۆر ھەیە لە نێوان گریانی رەگەزی نێر و رەگەزی مێ بەشێوەیەک ئافرەتان لە ساڵێكدا 64 جار دەگرین، بەڵام گریان لای پیاوان لە ساڵێكدا 17 جارە، توێژینەوەکە هۆکاری ئەمە بۆ بوونی ماددەی برۆلاكتین دەگەڕێنێتەوە كە پەیوەندیی بە گریانەوە ھەیە، دەشڵێ: ماوەی گریان لای ئافرەتان 6 خولەكە، بەڵام لای پیاوان 4 خولەكە.