سەرخەوشكاندن سوودی بۆ تەندروستیی دڵ ھەیە

رێژەی 5% و ئەمە ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە

K24

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی كۆمەڵەی ئەوروپیی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ سەر خەوشكاندن سوودی بۆ تەندروستیی دڵ هەیە.

بەگوێرەی توێژیینەوە ئەوروپییەكە: سەرخەوشكاندنی لە کاتی نیوەڕ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەبێتە ھۆی دابەزینی فشاری خوێن بە رێژەی 5% و ئەمە ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.

توێژیینەوەكە لەسەر 386 كەسی تووش بوو بە بەرزبوونی فشاری خوێن ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 4 بۆ 61 ساڵ بووە، لە توێژینەوەکەدا دەركەوتووە ئەوانەی رۆژانە سەرخەو دەشكێنن کەمترین زیان بە لێدانی دڵ و شانەكانی دڵیان دەگات.