سوپا مۆڵه‌تى 72 كاتژمێرى ديار كرد
K24 – به‌غدا:
سوپاى عێراق له رێگه‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌ربازييه‌وه داواى چۆڵكردنى روومادى له دانيشتوانه‌كه‌ى ده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپاى عێراق، به هه‌زاران بڵاوكراوه‌يان به‌سه‌ر شارى رووماديه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێياندا سوپا داوايكردوو، خه‌ڵك شاره‌كه چۆڵ بكات.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، سوپاى عێراق واده‌ى 72 كاتژمێرى ده‌ستنيشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌يه‌دا خه‌ڵك شاره‌كه به‌جێبهێڵێت.
رووماديه له مانگى ئايار/ مايۆى 2015ه‌وه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
له چه‌ند مانگى رابردوودا هه‌وڵه‌كانى سوپاى عێراق بۆ رزگاركردنى شاره‌كه شكستيان هێنابوو.
دواى رزگاركردنى شنگال له 13ى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه، هه‌وڵه‌كانى سوپاى عێراق بۆ رزگاركردنى روومادى چڕكراونه‌ته‌وه.
رۆژانه سوپاى عێراق هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى هێزه‌كانى له به‌ره‌ى شه‌ڕى داعش بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌ندى شارى روومادى له ژێر ده‌ستى داعشدايه.
سوننه‌كانى عێراق نيگه‌رانى ئه‌وه‌ن، هێزه ئه‌منييه‌كان، به تايبه‌تى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، تۆڵه‌ى مه‌زهه‌بى له هاووڵاتييانى سوننه‌ئاينزاى شاره سونييه‌كان بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى بۆچوونى چاودێرانى ره‌وشى ئه‌منيى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى، پرسى رزگاركردنى مووسڵيشى دواخستووه.