به‌غدا سوپا ئاماده‌ ده‌كات

وه‌زیری به‌رگریی عێراق داوا له‌ سوپا ده‌كات بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ ئاماده‌بێت.

K24 – به‌غدا:

وه‌زیری به‌رگریی عێراق رايگه‌ياند، "رۆژانی داهاتوو، كرده‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ده‌ستی داعشدا ماون".

خالید عوبه‌یدی، وه‌زیریی به‌رگریی عێراق، "داوای له‌ سوپا كرد له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابێت بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ چنگی داعش".

روونیشیكرده‌وه‌، "جه‌نگیی  مووسڵ نزیكتر ده‌بێت له‌وه‌ی نه‌ياران مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن".

ئه‌و گوتانه‌ی عوبه‌یدی له‌ میانه‌ی وتارێكیدا هات، كه‌ به ‌بۆنه‌ی 95 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه‌ له‌ به‌غدا پێشكه‌شیكرد. 

 سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان