زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين گۆڕانكارى له پڕۆگرامى خوێندن ده‌كات
K24- هه‌ولێر
بڕياره زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين، گۆرانكارييه‌ك له پرۆگرامى خوێندنى ئه‌و قوتابيانه‌ى تازه وه‌رگيراون بكات، به‌جۆرێك ده‌يانه‌وێت به‌رگێكی نوێ به وانه‌ی گفتوگۆی ئه‌كادیمی بكه‌ن تاوه‌كو هاوشێوه‌ی زانكۆكانی جیهان لێ بێت.
هه‌رچه‌نده خوێندنی وانه‌ی گفتوگۆی ئه‌كادیمی چه‌ند ساڵێكه له زانكۆكان ده‌خوێندرێ، به‌ڵام به گوته‌ى د. ئه‌حمه‌د دزه‌يى، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددين ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وا له قوتابیان بكه‌ن تواناى بیركردنه‌وه‌ی زیاتر و ره‌خنه‌گرتنیان هه‌بێت.
گفتوگۆى ئه‌كاديمى، بابه‌تێكه هه‌فته‌ی 3 كاتژمێر به هه‌ردوو شێوازی تیۆرۆی و پراكتیكی ده‌خوێندرێت، به‌جۆرێك زانكۆی سه‌لاحه‌ددین سوودی له ئه‌زموونه‌كانی زانكۆی ئه‌په‌ڵا‌چیانی ئه‌مه‌ريكى وه‌رگرتووه.
رێكخراوی ئایركسیش رێگای خۆشكرد بۆ ناردنی تيمێكى شه‌ش كه‌سی بۆ ويلايه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ريكا، كه د. فاتیمه ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ره‌پێدان و پرۆگرام له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددين، يه‌كێك بووه له‌و مامۆستایانه‌ی هاوسه‌فه‌ری تیمه‌كه بوو رايگه‌ياند، ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وێ به‌هه‌موو مامۆستاكانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددين بڵێنه‌وه.
به‌پێی په‌رتووكی كۆرس بۆ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه، پێویسته قوتابی له هه‌موو بابه‌ته‌كان ئاماده‌بێت، چونكه رۆژانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی توانا و شاره‌زایی قوتابیانه له په‌یوه‌ندی و دیبه‌یتی ئه‌كادیمی.