نووسینگەی کارووباری کوردانی جوو پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

K24-هەولێر

نووسینگەی کارووباری کوردانی جوو لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بوونەی یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی موسڵمان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

بروسکەی پیرۆزبایی

لە ساڵیادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) پیرۆزبایی ئەو رۆژە لە سەرجەم موسڵمانانی کورد دەکەین بەتایبەتی ئەو خوشک و برا پێشمەرگە موسڵمانانەی کە لە بەرەکانی شەڕدا دژ بە تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەجەنگن کە بە ناوی ئیسلامەوە هەمو یاسا و رێسا مرۆییەکان و تەنانەت بنەماکانی ئاینی ئیسلامیش پێشێل دەکەن و هیوادارین ئەو بۆنەیە ببێتە بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاینی، ئۆمێدەوارین موسڵمانانی کورد لەسەر رێبازە راستەقینەکەی پەیامبەرەکەیان درێژە بە خوداپەرستیان بدەن و ببنە دەستپێشخەر لە بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکتر قەبوڵ کردن و زیاتر تۆخ کردنەوەی کلتوری بەیەکەوەژیانی ئاینەکان و نەتەوەکانی کوردستان.

لەو بۆنەیە بە ناوی سەرجەم جووەکانی کوردستان یەکریزی و یەکدەنگی و تەبایی و سەربەخۆیی کوردستان نزای هەموو لایەکمانە.