چەندین تۆمەتبار بە کوشتن و دزیکردن لە ھەولێر دەستگیركران
K24- ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك كەسی راگەیاند كە بە تۆمەتی كوشتن و دزیكردن لە ھاوڵاتیان دەستگیركراون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "ئەو كەسانەی لای ئەوان دەستگیركراون تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و دزیكردن لە ھاوڵاتیان و یەكێك لە تۆمەتبارەکان بە کوشتنی برایەکی تۆماتبارە و لە لێكۆڵینەوەكاندا تاوانەکە لەسەری ساغ بووەتەوە".
پۆلیسی ھەولێر لە بارەی سزادانی تۆمەتبارەكان گوتی: "بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵێنەوە و بە یاسای سزاكانی عێراق سزادراون".