ئه‌دیل نهێنی دابه‌زینی كێشی له‌شی ئاشكرا ده‌كات

دیارترین ھۆكارەکانی دابەزاندنی كێشی لەشم دەستبەرداربوونم بوو لە خواردنەوەی چای بە شەكر

K24

ھونەرمەندی ناوداری بەریتانیی ئادێل نھێنیی دابەزینی كێشی لەشی ئاشكرا کرد و رایگەیاند کە پابەندی پرۆگرامێکی دابەزاندنی کێشی لەش بووە.

ھونەرمەندی بەریتانیی ئادێل ئاشكرای کرد کە: لە دوای ساڵی 2011 پڕۆگرامێكی پەیڕەوکردووە بۆ دابەزاندنی کێش بە رێگەی پشتبەستن بە خواردنی رووەك و وەرزش كردن. بەمەش ئادێل سەرەڕای ئەوەی منداڵی بووە، بەڵام توانیویەتی 27 كیلۆگرام كێشی دابەزێنێت.

ئادێل ئاماژەش دەکات کە: دیارترین ھۆكارەکانی دابەزاندنی كێشی لەشم دەستبەرداربوونم بوو لە خواردنەوەی چای بە شەكر، چونکە رۆژانە زیاتر لە 10 پەرداخ چایم دەخواردەوە.

ئادێل بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2009 ناوبانگی زۆری لە جیھاندا بەدەستهێنا، بەڵام بەھۆی كێشی لەشییەوە رەخنەی زۆری لێدەگیرا.