خۆپێشاندانەكەی ئامەد توندوتیژویی لێكەوتەوە
K24- ئامەد
خۆپێشاندانەی ئەمڕۆی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان کە دژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ رێكخرا توندوتیژیی لێكەوتەوە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: "خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆ کە لە دژ قەدەغەكردنی ھاتووچۆ لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان رێکخرا، توندوتیژی لێكەوتەوە و چەند كەسێك لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران".
پێشتر راگەیاندرا کە چەند پارتێكی سیاسیی كورد و بەشێکی خەڵکی شاری ئامەد لە دژی قەدەغەكردنی ھاتووچۆ لە شارەكانی كوردستان، خۆ پێشاندان دەكەن.
بەھۆی گرژیی و شەڕ لە نێوان ھێزەكانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ماوەیەكە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شار و شارۆچكەكانی باكووری كوردستان ھاتووچۆ قەدەغە دەكرێت.
دامەزراوەکانی حكوومەتی توركیا لە باكووری كوردستان دەڵێن: مەبەست لە قەدەغەكردنی ھاتووچۆ ھەڵگرتنی بەربەست و پڕكردنەوەی ئەو خەندەقانەیە كە لە لایەن گەنجانی تەڤگەری وڵاتپارێزەوە لێدراون.