رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌مه‌ریكا به نهێنی په‌یوه‌ندی به حكوومه‌تی سووریاوه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ساڵی 2011 به نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه دانانی سنوورێك بووه بۆ توندوتیژییه‌كانی ئه‌م وڵاته و هاندانی هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی له دژی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپا بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه به پشتبه‌ستن به چاوپێكه‌وتنی زیاتر له 20 كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئێستا و پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدابووه هه‌ندێك له عه‌له‌وییه‌كانی نزیك ئه‌سه‌د هانبدات سه‌ركردایه‌تی كوده‌تایه‌ك له دژی ئه‌سه‌د بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ك هاووڵاتیش ئاساییش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره رازی بكات.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌و جموجۆڵه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی، له ساته‌وه‌ختی جیابوونه‌وه و كه‌رتبوونی سوپای سووریا بووه له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی باڵای پێشووی ئه‌مه‌ریكا گواستوویه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی كۆشكی سپی له ساڵی 2011، هه‌وڵدان بوو بۆ قۆناغی راگوزه‌ر له سووریا له‌رێگای دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێن له حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی واز له پاڵپشتیكردنی ئه‌سه‌د بهێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و له ساڵی 2012 ئاراسته‌كه به‌ره‌و پاڵپشتیكردنی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گۆڕا.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راشیگه‌یاند چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكا له رێگای رووسیا و ئێران وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د، په‌یامی بۆ حكوومه‌تی سووریا ناردووه و چه‌ند جارێكیش رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا دانیشتوون.
ئاشكراشیكرد ولیام بێرنز، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوو جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كردووه و هۆشداری له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای داوه.
ئه‌و به‌رپرسه بۆ رۆژنامه‌كه گوتیشی: "چه‌ند جارێك داوامان كرد، ده‌كرێت ژینگه‌یه‌كی باشتر بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌سه‌د واز له به‌رمیله ته‌قینه‌وه‌كانی بهێنێت".