لە سنوورى كۆبانێ 52 گوند رزگاركراوون

ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە پێشڕەویدان.
K24 – كۆبانێ:
لە سنووری شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان 52 گوند لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كراون.
پەیامنێری كوردستان24، لە شاری كۆبانێ رایگەیاند، "ھێزەكانی سووریای دیموكرات 52 گوندیان لە سنووری شاری كۆبانێ لە ژێر ده‌ستيى چه‌كدارانى داعش رزگاركردووه‌ و بەرەو بەنداوی تشرین له‌ پێشڕه‌ويدان.
گوتیشی: "چەكدارانی داعش لە دووری 12 كیلۆمەتر كەمینیان بۆ ھێزەكانی سووریای دیموكرات دانابوو، بەڵام پلانەكەیان سەركەوتوو نەبوو، ھێزەكانی سووریای دیموكرات توانیان شكست بە چەكدارانی داعش بھێن و دوورتریان بخەنەوە".
رونیشيكردەوە، "لەو شەڕەدا ھێزەكانی سووریای دیموكرات 5 گوندی دیكەیان لە چەكدارانی داعش رزگاركرد و 7 ئەندامی رێكخستنەكانی داعش لەو شەڕەدا كوژران، ئێستا ھێزەكانی سووریای دیموكرات تەنھا 5 كیلۆمەتریان ماوە بگەن بە بەنداوی تشرین".
 
پەیامنێری كورستان24، ئەوەشی خستەڕوو، شەڕ و پێكدادان لەو ناوچەیە بەردەوامە  و ھێزەكانی سووریای دیموكرات بەرەو بەنداوی تشرین لە پێشڕەویدان.