ژه‌نه‌راڵێكى ئه‌مريكايى: سوپای عێراقی ئێستا جیاوازە لە سوپای سەردەمی مالكی

جیاوازی ھەرە گەورە لەسەر ئاستی سەركردایەتی ھێزەكان و تاكتیكی سەربازی پەیدا بووە.

K24 – واشنتن:

راوێژكارى سه‌ربازى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى، ژەنەراڵ مارك ھیرتلینگ رايگه‌ياند، "جیاوازیيه‌كى زۆر به‌ديده‌كرێت له‌ نێوان سوپای عێراقى ئێستا و ئەو سوپایەی لە سەردەمی حوكمڕانی نوری مالكی دا ھەبوو".

گوتيشى: "جیاوازی ھەرە گەورە لەسەر ئاستی سەركردایەتی ھێزەكان و تاكتیكی سەربازی پەیدا بووە، ئەو پلەدارە سەربازیانەی ئێستا سەرپەرشتی ھێزەكان دەكەن ھەموویان مەشقی سەربازیان لەسەر بنەمای پابەند بوونی نیشتیمانی وەرگرتووە و شه‌ڕ لە پێناو عێراق بە گشتی دەكەن نەك بو حكومەتێك یان رێكخراوێك و تائیفەیەك".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "حكومەتی عێراقی شەڕی رومادی ھەڵبژارد كە شارێكی سوننە نشینە بۆ ئەوەی بيسەلمێنێت حكومەتێكی گشتگیرە و ھی ھەموو عێراقیيەكانە نەك حكومه‌تێكی تائیفی وەكو ئەو حكومەتەی لەسەر دەمی مالكی دا ھەبوو".