خۆپێشاندان دژی عەرەب لە فەرەنسا بەردەوامە

میدیاكانی فەرەنسا: لە 2015 زۆرترین رۆژنامەنووس وڵاتەکەمان كوژران

 K24:

خۆپیشاندان لە فەرەنسا دژی عەرەبەكانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەردەوامیی هەیە و میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند کە لە 2015 زۆرترین رۆژنامەنووس لە وڵاتەکەیان كوژراون.

لە 2015 زۆرترین رۆژنامەنووس وڵاتەکەمان كوژران

رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور ئاماری كوژرانی رۆژنامەنووسانی لە ساڵی 2015 ئاشکرا کرد و راگەیاند كە: فەرەنسا و سووریا لە پلەی دووەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە لە ساڵی2015 زۆرترین رۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوە.

رێکخراوەکە دەشڵێ: فەرەنسا و سووریا لەم رووەوە لە دوای عێراق هاتوون بەوەوی لە ساڵی 2015، 11 رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون و 8 رۆژنامەنوو لە فەرەنسا کوژراون 7 رۆژنامەنووس لە سووریا کوژراون.

میدیاکانی فەرەنسا لەم بارەوە دەڵێن: بۆیەكەم جارە لە مێژووی فەرەنسا ئەم ژمارە زۆرەی رۆژنامەنووسی تیدا بكوژرێت، ئەمەش بۆ هێرشەکانی سەر هەفتەنامەی شارلی ئێبدۆ لە پاریس دەگەڕێننەوە.

خۆپێشاندان دژی عەرەب لە فەرەنسا بەردەوامە

خۆپیشاندان بەردەوامە لە فەرنسا دژ بە عەرەبەكان لە شاری ئەژاسیۆی فەرەنسا بە دروشمی لە وڵاتەكەمان برۆنەدەر سێ رۆژە خۆ پیشاندانە. لمۆندی فەرەنسی بڵاوی كردۆتەوە، كەوا بۆ یەكەم جارە لەسەر دیوارەكان دروشم دژ بە عەرەبەكان لە فەرنسا دەنوووسرێن.

میدیاكانی فەرەنسا بە گرنگییەوە دەرواننە گرتنەوەی رومادی

تەلەڤزیۆنی ئەوروپای یەكی فەرنسا رایگەیاند: بە گرتنەوەی شاری رومادی، ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سەرتای شەڕی داعشەوە تاوەكوو ئێستا گەورەترین سەركەوتنیان تۆمارکرد.