ئه‌شكه‌وتێكی ته‌مه‌ن حه‌فتا هه‌زار ساڵی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایانی بواری شوێنه‌واری ئێران رایانگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی شوێنه‌وارییان له چیای شاهۆی پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین و مرۆڤی راووشكار.
فه‌ره‌یدون بیگله‌ری، سه‌رۆكی تیمی شاره‌زایانی شوێنه‌وار رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مرۆڤی سه‌ره‌تایی و چاخی به‌ردین و سه‌رده‌می راووشكار و نزیكه‌ی 40 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه له كوردستان به‌كارهێنراون.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی بیگله‌ری، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه بریتین له كه‌لوپه‌لی دروستكراو له به‌رد و ئێسكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی راوییان كردوون.
به گوێره‌ی شارازایانی ئه‌و تیمه شوێنه‌وارناسه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتێك دێت له شاخی شاهۆ، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 70 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و پێشبینی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه و داڵده‌دان به‌كارهێنرابن.
بیگله‌ری ئاشكراشیكرد، جیا له شاخی شاهۆی سه‌ر به پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشتر كه‌لوپه‌لی شوێنه‌واری له شاخه‌كانی بێستوون و شانه‌ده‌ریش دۆزراونه‌ته‌وه، كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵی تێدا ژیاون.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی میهر