ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3 یاری به‌رێوه چوو، دوو یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، له یارییه‌كی لوتكه‌دا یانه‌ی دهۆك له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارددا میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه. به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی دهۆك كۆی خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ به‌رز كرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی، یه‌كسانبوون به گۆڵێك ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بوو، به‌ر له ده‌ستپێكی ئه‌و یارییه‌یش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ردوو یانه به‌سترا، تێیدا ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند كه كێشه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان یاریزانه‌كانیان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه تازه‌ن و 15 یاریزانی وه‌رزی رابردوو بۆ ئه‌مساڵ له یانه‌ی نه‌ورۆز نه‌ماون.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له دهۆك هه‌ر دوو یانه‌ی گاره و سۆلاڤ كه ئه‌مساڵ بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتوون رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات. یانه‌ی گاره خاڵه‌كانی له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كانی گه‌یانده 4 خاڵ و سۆلاڤیش بووه خاوه‌نی 2 خاڵ.
یارییه‌كانی سبه‌ی
سبه‌ی هه‌ینی 3 یاریی دیكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كات 2:00ـی پاشنیوه‌رۆ ده‌بێت، له یارییه‌كی لوتكه‌دا له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ندرێن و هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن. له شاری دهۆكیش زێره‌ڤانی میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی نوێنه‌ری گه‌رمیان ده‌كات. كه‌ركووك و ئاراراتیش له هه‌مان رۆژ به یه‌ك ده‌گه‌ن.
رۆژی 1/12/2015 به فه‌رمی بریاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان درا و تیروپشكیش بۆ یانه به‌شداربووه‌كان كرا، بۆ یه‌كه‌مینجاریش خولی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 13 یانه به شێوازی دوو گرووپ به‌رێوه ده‌چێت.