لهمهودوا كۆرپهله لهناو سكی دایكی گوێ له میوزیك دهگرێت
K24 – ههولێر:
چەند پزیشكێكی پسپۆڕیی بووری منداڵان لە ئیسپانیا ئامێرێكیان داھێنا بە ناوی "بەیبی پۆد" بۆئەوەی منداڵان بەر لە دایك بوونیان، گوێ لە میوزیك بگرن.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە ئیسپانییەكە، ژنانی دووگیان دەتوانن لە رێگەی ئەو ئامێرەوه منداڵی ناو سكیان گوێبیستی موزیك بێت.
دەشڵێن، موزیك كاریگەری باشی دەبێت لەسەر گەشەی كۆرپە لە سكی دایكی كاریگەریشی دەبێت لەسەر زمانی دایكیان پەروەردەیان و ئارامیان.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر زیاتر لە ههزار ژنی دووگیان ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو دایكانەی ئەو ئامێرەیان بەكارھێناوە بۆ ئەوەی منداڵی ناو سكیان گوێبیستی میوزیك بێت منداڵەكانیان زیرەكترن لەو دایكانەی ئەو ئامێرەیان بەكارنەھێناوە.