به‌ڤيديۆ.. چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌بۆشايى ئاسماندا بگريت؟
K24- هه‌ولێر
هاتنه خواره‌وه‌ى فرمێسكه‌كان له بۆشايى ئاسماندا زۆر جياوازى هه‌يه له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ى فرمێسكه‌كان له‌سه‌ر زه‌ويدا، به‌جۆرێك له بۆشايى ئاسماندا فرمێسكه‌كان ناكه‌ونه خواره‌وه، به‌ڵكو له‌ژێر چاودا دڵۆپ دڵۆپ يه‌كترى ده‌گرن و كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌كوو له‌و ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا پياوێك له بۆشايى ئاسماندا له‌ناو موشه‌كێك، تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، به‌شێوازێكى گريمانه‌يى ئاو به‌كار ده‌هێنێت له‌جياتى فرمێسك، ده‌رده‌كه‌وێت كه دڵۆپهه‌كانى ئاو له‌ژێر چاويدا كۆ ده‌بنه‌وه و نايه‌ته خواره‌وه.
دياره ئه‌م كردارانه‌ش په‌يوه‌نديه‌كى زياتر فيزكييه و په‌يوه‌ندى به په‌ستانى هه‌واو هێزى راكێشانى زه‌وييه‌وه هه‌يه، چونكه مرۆڤ كاتێك له‌سه‌ر زه‌وييه، وه‌كوو يه‌كه‌يه‌كى موگناتيسى هه‌رچى شتێك هه‌يه زه‌وى بۆ خۆى راكێشى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م هێزه له بۆشايى ئاسماندا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ياخود روونتره بڵێن هه‌ر نامێنێ، به‌جۆرێك هه‌موو شتێك به‌رز ده‌بيته‌وه.