قه‌يرانى هه‌ڵاوسان ته‌نگ به توركيا هه‌ڵده‌چنێت
K24 – ئه‌نقه‌ره:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رايگه‌ياند، "مه‌ترسى بنه‌ڕه‌تى بۆ سه‌ر ئابووریى وڵات له ئه‌مساڵدا، بریتیى ده‌بێت له دژایه‌تیى كردنى هه‌ڵئاوسان".
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، محه‌مه‌د چیمچك، زیاتر گوتى: "ئه‌و زیاده زۆره‌ى له نزمترین ئاستى سه‌ر كرێیه‌كان و ئه‌و زياده‌يه‌ى ده‌خرێته سه‌ر كه‌لوپه‌ل و شمه‌ك به تايبه‌تى توتن و خواردنه‌وه كهولييه‌كان، رێگر ده‌بێت له نه‌هێشتنى هه‌ڵئاوسان".
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى (ئێن. تى. ڤى)، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتى: "زیاده‌ى نزمترین ئاستى كرێیه‌كان بڕه‌كه‌ى ده‌گاته له‌سه‌دا 20".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئه‌و وێنایه‌ى ئێستا هه‌ڵئاوسان له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كه، كه توركیا ئاره‌زووى لێ ناكات".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى توركیا، ئاشكرایكرد، "له چه‌ند مانگى داهاتوودا، ئه‌نقه‌ره چاكسازییه‌كانى له بوارى ئابووریدا ده‌ستپێده‌كات".
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتيشى: "ئه‌مساڵ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى له سه‌دا 4 زیاتر ده‌بێت".
روونيشيكرده‌وه، "تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، به‌شێوه‌یه‌كى سنووردار كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئابوورى توركیا كردووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز