گرژى سعوویه و ئێران نرخى نه‌وتى هه‌ڵكشاند
K24 – رياز:
سعوودييه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پچڕاند و ره‌وشى نێوانيان رووى له ئاڵۆزييه و مه‌ترسى دابه‌زينى ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتيش، نرخى له بۆرسه‌ى نه‌وتدا هه‌ڵكشاند.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، گرێبه‌سته خێراكانى نه‌وتى خاوى برنت، 72 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى گه‌یانده 38 دۆلار.
هاوكات گرێبه‌سته خێراكانى نه‌وتى خاوى رۆژئاواى تێكساس، 29 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه، نرخى یه‌ك به‌رمیلى گه‌یشته 37 دۆلار و 33 سه‌نت.
هێشتا نرخى نه‌وت به نزیكه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى نرخه‌كان نزمه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستى 2014.
وڵاتانى به‌رهه‌مێنه‌رى نه‌وت، رۆژانه نیو تا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیاتر له ئاستى داواكراو هه‌نارده ده‌كه‌ن.