ميدياى فه‌ره‌نسا.. بەرھەمھێنەرانی نەوت مایە پوچ دەبن

ئەو وڵاتانەی بەرھەمھێنەری نەوتن، به‌ هۆى دابەزینی نرخی نەوته‌وه‌ رووبه‌ڕووى مه‌ترسيى ئەگەری مایە پوچ بوونی ئابوورى ده‌بن.

 K24- پاریس:

ئەو وڵاتانەی بەرھەمھێنەری نەوتن، به‌ هۆى دابەزینی نرخی نەوته‌وه‌ رووبه‌ڕووى مه‌ترسيى ئەگەری مایە پوچ بوونی ئابوورى ده‌بن.

تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە سایتەكەی، نووسیویەتی: ئەو وڵاتانەی داھاتی سەره‌كيیان نەوتە پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن ئه‌گەر خەرجییەكانیان كەم نەكەنەوە، رەنگە مایە پوچ بن.

ماوەی ساڵێكە بەشێوەیەكی بەرچاو نەوت نرخی دابەزیوە بەمەش كاریگەری زۆری لەسەر وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت درووستكردووە.

لمۆندی فەرەنسی نووسیویەتی: كۆریای باكووری بۆمبی ھایدرۆجینی تاقیكردەوە، كە وەكو بۆمبی ئەتۆمی موترسیدارە.

ھەروەھا پرسياريان كردووه‌، ئايا وڵاتێكی دیكتاتۆری وەك كۆریای باكوور ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە بۆمبە مەترسی نابێت بۆسەر جیھان؟

ژۆرنالی فەرەنسی: نووسیویەتی زیادبوونی توندوتیژییەكان بەھۆی ھەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكای گریاند.

ژۆرنال سوخێ: نووسیویەتی حكوومەتی  فەرەنسا لەم ساڵدا خەرجییەكانی زیاد دەكات بەھۆی چڕكردنەوەی ھێرشەكانی بۆ سەرداعش وجەنگە بەرامبەر بە تیرۆر بەجۆرێك پارەیەكی زۆر لە بڵاوكردنەوی سەرباز بەناو شارەكان دەڕوات.

میدیاكانی فەرەنسا گرنگی زۆر بە گرژییەكانی نێوان سعودیه‌ و ئێران دەدەن، دەڵێن وڵاتانی سونە مەزھەبی عەرەبی دەچنە پاڵ سعودیاوپەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران دەبڕن.

فرانس24: نووسیویەتی بەریتانیا سوڕە لەسەر ھەموواركردنەوەی ئەندامییەتی لە یەكێتی ئەوروپا دا.

ئەوروپا یەكی فەرەنسی: نووسیویەتی نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا ( FBI)رایگەیاندووە، لەشاری سان بێرنادینۆی سەر بە ویلایەتی كالیفۆرنیا كوڕێك و كچە ھاوڕێكەی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون، بە تۆمەتی تیرۆر ئەو دوو كەسه‌ بە رەچەڵەك خەڵكی پاكستانن.