به ڤیدیۆ.. جێفری گۆردن: به‌غدا بووه‌ته بووكه شووشه به‌ده‌ست تارانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له په‌یمانگای پاراستنی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، سوپای عێراق ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێك كه هێزێكی به‌توانا بێت و حه‌وت مانگی خایاند ئینجا توانی رومادی بگرێته‌وه.
جێفری گۆردن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌كار له په‌یمانگی پاراستنی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌غدا بووه‌ته بووكه شووشه به ده‌ست تارانه‌وه.
گۆردن گوتیشی: "عێراق پێویسته بكرێته سێ پارچه به‌شێكی شیعه، به‌شێك سووننه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كورد".
هه‌وه‌رها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تێكی به عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وڵاتێكی دیموكراسی به‌ڵام عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و نه‌یتوانی، بۆیه پێویسته دابه‌ش بكرێت.
گۆردن راشیگه‌یاند، هه‌مان سیناریۆی عێراق له سووریاش دووباره ده‌بێته‌وه و پێویسته ئه‌و دوو وڵاته دابه‌ش بكرێن.