هه‌ژماره‌كانى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا هاك كران
K24 – واشنتن:
ئيمه‌يڵ و مۆبايلى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا هاك كرا.
هاككاران توانيويانه، هه‌ژمار و مۆبايل و پۆستيى ئه‌ليكرۆنيى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا جيمس كلابر، هاك بكه‌ن.
پێگه‌ى هه‌واڵ و زانيارى مازه‌ربۆرد، هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منييه‌ى ئه‌مريكا دزه كراوه‌ته ناو هه‌ژماره‌كانييه‌وه.
گوته‌بێژى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا براين هێل، جه‌ختى له‌سه‌ر راستيى هه‌واڵه‌كه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زانيارى زياترى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پرسه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌و له لێدوانێكدا، بۆ فرانس پرێس، ئاشكرايكردووه، ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه كردووه و ده‌يانه‌وێت بزانن، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و دزه كردنه كوێ بووه و كێن ئه‌وانه‌ى كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه.
مازه‌ربۆرد، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوو هاككار، توانيويانه وشه‌ى نهێنيى (پاسۆرد)ى كلابر له كۆمپانياى بيريزۆن به‌ده‌ستبهێنن، به‌و پێيه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه هێڵى ته‌له‌فۆن و ئينته‌رنێتى بۆ ماڵى ناوبراو دابينكردووه.
هاككاره‌كان توانيويانه هێڵى په‌يوه‌ندى ماڵى كلابر بگوازنه‌وه بۆ رێكخراوى فه‌له‌ستينى ئازا، كه بۆ به‌رگريكردن له پرسى فه‌له‌ستين له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا دامه‌زراوه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه، ئاشكراشيكردووه، له‌و رێگه‌يه‌وه هاككاره‌كان توانيويانه پۆستيى ئه‌ليكترۆنيى هاوسه‌رى كلابر، له ياهوو هاك بكه‌ن.
ئه‌و تيمه‌ى كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه، ناويان له‌خۆيان ناوه كراكا و پێشتريش توانيبوويان پۆستيى ئه‌ليكترۆنيى به‌ڕێوبه‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ناسراو به سى ئايى ئه‌ى، جۆن برينان هاك بكه‌ن.