سامسۆنگ گالاكسیيەكان لە مەترسيی هاككردندان

بەگوێرەی هەواڵێكی نوێ، كە لەچەند سایتێكدا بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە 600 ملیۆن مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی لەژێر مەترسی هاككردندان لەلایەن هاكەرانەوە

K24- هەولێر
بەگوێرەی هەواڵێكی نوێ، كە لەچەند سایتێكدا بڵاوكراوەتەوە، زیاتر لە 600 ملیۆن مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی لەژێر مەترسی هاككردندان لەلایەن هاكەرانەوە.
بەهۆی هەبوونی دەرچەیەكی لاوازەوە كە لە سویفتكی كە كێبۆردێكی تایبەتی كۆمپانیای سامسۆنگە و لەناو مۆبایلەكانیدایە، هاكەران دەتوانن دەست بەسەر هەندێك لە بەشەكانی ئەو مۆبایلەدا بگرن وەك كامێراو مایكرۆفۆن و كورتەنامەكانی ناو مۆبایلەكە.
ئەم دەرچەیە لە وەشانەكانی دیكەی سویفتكی مۆبایلە ئەندرۆیدەكانی كۆمپانیاكانی دیكەدا نیە و بەكارهێنەرانیان سەلامەتن، بۆیە ئەم كێشەیە تەنها تایبەتە بە وەشانی سویفتكی تایبەت بە كۆمپانیای سامسۆنگ.
بەپێی‌ وتەی‌ شارەزایان، هەتا ئەو كاتەی كە كۆمپانیای سامسۆنگ پاچ-ێك بۆ ئەو كێشەیە نەنێرێت، تاكە خۆپاراستن لەو كێشەیە ناچالاككردنی هێڵی ئینتەرنێتی مۆبایلەكانی كۆمپانیای ناوبراوە.