قائیم: ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش كوژران
K24 ـ هه‌ولێر:
له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له رۆژئاوای ئه‌نبار، 18 سه‌ركرده‌ی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی داعش كه یه‌كێكیان "والی به‌غدا"، كوژراون.
سه‌ركردایه‌تی هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانی گه‌ڕه‌كی ئه‌لجه‌ماهیری قه‌زای (قائیم)یان كرد".
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، "فڕۆكه‌كان شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه 11 له سه‌ركرده‌كانیان كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان، "یه‌كێك له كوژراوه‌كان، ئه‌بو دوعای ئه‌لراوییه كه "والی به‌غدا"ی سه‌ر به داعشه".
كۆتایی مانگی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق رزگاركردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری روماددی له داعش راگه‌یاند، كه زیاتر له 5 مانگ بوو داگیریان كردبوو.