هاوسه‌رى سیلین دیۆن كۆچی دوایی كرد كه 26 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو
K24 - واشنتۆن:
ئه‌ستێره و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كه‌نه‌دی، سیلین دیۆن، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، مردنی هاوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاند، كه به‌ره‌گه‌ز سووریه.
رینیه ئه‌نجیلیل ته‌مه‌ن 73 ساڵ، هاوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سیلین دیۆن، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له لاس ڤیگاس، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
رینیه‌ی ئه‌نجیلیل به‌ره‌گه‌ز سووریه‌و چیرۆكی ناسینی له‌گه‌ڵ سیلیۆن دیۆن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1980، كه له‌و كاته‌دا سیلین ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵ بووه و رینیه‌ش 38 ساڵ.
له ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوانییان ده‌ستیپێكرد و له كۆتایی ساڵی 1994 هاوسه‌رگیرییان كرد، كه جیاوازی ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 26 ساڵ بوو.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره خاوه‌ن سێ منداڵن، ئه‌وانیش رینیه چارلز له ساڵی 2010 له‌دایكبووه و دوو منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ش، كه دووانه‌ن به‌ناوه‌كانی نیلسۆن و ئیدی له‌دایكبووی 2010ن.
رینیه ئه‌نجیلیل، كوڕی یه‌كێك له بازرگانه‌كانی قوماش و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بووه له سووریا و كریستیانن، هه‌روه‌ها دایكیشی ناوی ئه‌لیس سارایه و له خێزانێكی سووری بووه و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م چوونه‌ته كه‌نه‌دا.
رینیه، به دروستكه‌ری ناوبانگه جیهانییه‌كه‌ی سیلیۆن دیۆن داده‌نرێت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ناوبانگه‌كه‌یه‌وه هه‌بووه، بڕیاره گرنگه‌كانی له ژیانی سیلین دیۆن داوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ئه‌وه‌شی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان نه‌شاردبۆوه.
رینیه له ساڵی 1979 كاسیه‌تێكی تۆماركراوی ده‌نگی سیلین دیۆنی به‌ده‌ست گه‌یشت كه گۆرانییه‌كی دیۆنی له‌سه‌ر تۆماركرابوو، رینیه بڕیاریدا په‌ره به تواناكانی ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره بدات له بواری گۆرانی گوتن.
دوای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانییان به یه‌كه‌وه، رینیه بووه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره و گۆرانیبێژه‌كانی جیهان و به ملیۆنان كۆپی له به‌رهه‌مه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان جیهان ده‌فرۆشران.