پارتى بۆ كهجهكه: بوونەتە سەرچاوەی كێشە و سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان

K24 - ههولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان له راگهیهندراوێكدا، وهڵامی كۆما جڤاكێن كوردستان "KCK" دهداتهوه و رایگهیاندووه، ئهوان بوونهته سهرچاوهی كێشه بۆ گهلی كورد و بههۆی ئهوانهی سوپای توركیا هاتووهته سهر سنوورهكانی ههرێمی كوردستان.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا، كه له ماڵپهڕی فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكراوهتهوه، هاتووه: "لەوە ڕاهاتوون هەر گرفتێك هەبێت هەر فەشەلێك كە لە سیاسەت و كارەكانیان تووشی بن، بێ دوودڵی بە ناهەق باسی پارتی دەكەن و پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی ناشرینی و شكستەكانیان بەكار دەهێنن".
لهگهڵ راگهیهنراوهكهدا، پارتی لیستی ناوی بهشێك له گوندهكانی سهرسنووری بڵاوكردووهتهوه كه به گوێرهی راگهیهندراوهكه "بههۆی بوونی هێزهكانییان" ئاوهدان نهكراونهتهوه.
دهقی راگهیاندراوی گوتهبێژێك به ناوی پارتییهوه:
كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە ڕۆژی سێشەممە 15ـی 12ـی 2015 بەیاننامەیەكی لەسەر بارودۆخی سیاسی بڵاو كردووەتەوە، كە بە داخەوە وەك هەمیشە بە نەفەسێكی دوژمنكارانە لە دژی پارتی نووسراوە و ئیتر لەوە ڕاهاتوون هەر گرفتێك هەبێت هەر فەشەلێك كە لە سیاسەت و كارەكانیان تووشی بن، بێ دوودڵی بە ناهەق باسی پارتی دەكەن و پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی ناشرینی و شكستەكانیان بەكار دەهێنن. وەك بڵێی هیچ ئەرك و كارێكیان نەبێ جگە لە دژایەتیی پارتی و بڵاوكردنەوەی لێكدانەوەی بێ بنەما و تەنیا خۆیان بۆ دروستكردنی كێشە تەرخان كردووە.
كە تورك هاتووەتە سنووری هەرێم و شوێنەكانی تر لەبەر ئێوە و سیاسەتە هەڵەكانی ئێوە بووە. پارتی بۆ باجی سیاسەتی هەڵەی ئێوە بدات، پارتی چیترتان بۆ بكات؟ لەبەر زۆر بابەت پارتی دیموكراتی كوردستان تەنانەت ئەو زوڵم و ستەمەی ئێوەیشی لەبەر چاوی گەل شاردووهتەوە كە دەرهەق گەلی كوردستان و خاكی كوردستان ئەنجامتان داوە. هەر ئێوەن بوونەتە سەرچاوەی كێشە و سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد. كەس نازانێ و خۆشتان نازانن چیتان دەوێ و بەدوای چین و كێ پاڵتان پێوە دەنێ، جگە لە گرفت و تەگەرە چیتان بۆ گەلی كوردستان كردووە؟ باشە بۆ ناچن كێشەكان ببنە توركیا و لەگەڵ توركیا چارەسەری بكەن؟ كە ناتوانن بەڕووی توركیادا بێنەوە بۆچی دەبنە مایەی گرفت و تەنگوچەڵەمە بۆ هەرێمی كوردستان؟
بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بزانێ چیتان بەسەر هەرێمی كوردستان هێناوە و ئاگاداری بەشێكی بچووكی زوڵم و ستەمتان بن، ناوی زیاتر لە 500 لەو گوند و ناوچانە بڵاو دەكەینەوە كە بوونەتە هۆی ئەوەی وێران ببن و ژیانی تێدا نەمێنێ و خەڵك چۆڵی بكات و ئاوەدان نەكرێنەوە و، ڕێگەیشیان نەداوە حكوومەتی هەرێمی خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ئەو گوندانە. تێكدانی ژیانی كوردان بووەتە پیشەتان. ئەوەتا ئێستایش بەهۆی ئێوە ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی باكووریش خەریكە ژیانیان تێدا نامێنێ و بەهۆی سیاسەتە نادروستەكانتان خەڵكی ئەم دەڤەرە ژیان و ئارامیان تێكچووە و ئاوارە دەبن. ئیتر كاتی ئەوە هاتووە خەڵكی كوردستان لە ئێوە و ماهیەت و كردەوەكانتان تێ بگات. با بێن بەراورد بكەن كە ئێوە ژیانی خەڵكی كوردستانتان تێكداوە یان پارتی دیموكراتی كوردستان.
گوتەبێژێك لە پارتی دیموكراتی كوردستان
15ـی 12ـی 2015