رومادی .. 10 هه‌زار كه‌س تۆمه‌تبارن به لایه‌نگری داعش
K24 ـ هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری قه‌زای خالیدیه، لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاماده‌كردووه، كه به لایه‌نگری كردنی چه‌كدارانی داعش تۆمه‌تبارن و 10 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خالیدیه له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مڕۆ 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری، په‌ڕاوی داوای دادگاكان و هاوكاری هۆزه‌كانی ناوچه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به لایه‌نگری كردنی چه‌كدارانی داعش‌و ئاماده‌كردووه.
سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تباركراون به لایه‌نگری داعش، عه‌لی داود، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خالیدیه گوتی: "ئه‌و 10 هه‌زار كه‌سه به‌تۆمه‌تی تاوانه‌كانی تیرۆر و هاوكاریكردنی رێكخراوی داعش داواكراون".
شه‌ڕ به‌رده‌وامه
له ده‌ره‌وه‌ی شاری رومادی، شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه چێندراوه‌كان به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه، پێشتر چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای ئه‌نباردا گرت ، دواتر هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به هاوكاری هۆزه‌كانی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌و سنووره، زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان له چنگی داعش ده‌رهێنا.
پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌نوێترین لێدوانی‌دا ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 19 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر موڵگه گرنگه‌كانی داعش له نۆ شاری عێراق ئه‌نجامداوه، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی چه‌كدارانیان رووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی گه‌یشته بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د له ناحیه‌ی به‌غدادیه‌ی سه‌ر به شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبارو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تاووتوێكرد، كه هێشا له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا ماون.
كوژرانی به‌رپرسانی داعش
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ، 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق له سنووری شاری رومادی ئاشكرایانكرد، محه‌ممه‌د ئیسماعیل ئه‌دهه‌م ناسراو به (ئه‌بو ره‌حمه) كه به‌رپرسێكی سه‌ربازی داعش و به‌رپرسی میحوه‌ری ئه‌لزه‌نگووره‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه، له ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای عێراق كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، سوپای عێراق له بۆردومانێكیاندا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، 8 چه‌كداری داعش كوژران، كه له‌ناویاندا ئه‌بو ره‌حمه، به‌رپرسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه.
سوپای عێراق رۆژی 28/12/2015 به ئاهه‌نگگێڕان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق له سه‌ر كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی شاری روومادی، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌یان له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند، سه‌رباری هاوكاری هێزی سه‌ربازی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه، تاكو ئێستا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه پارێزگای ئه‌نبار به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه و ئاواره‌كانی ئه‌و پارێزگایه، بگه‌ڕێنێته‌وه كه زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستان په‌نادراون.