له سينا داعش تاوانێكى ديكه‌ى ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
لقى ميسرى رێكخراوى داعش وێنه‌ى كوشتنى دوو كه‌سى بڵاوكرده‌وه، كه به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ سوپاى ميسر ده‌ستگيرى كردبوون.
وێنه‌كان ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاوكراونه‌ته‌وه و دوو كه‌سه‌كه به جلى مه‌ده‌نييه‌وه وه‌ستێنراوون و داعش به‌وه تۆمه‌تباريان ده‌كات، كه يه‌كێكيان "سيخوڕى" سوپاى ميسر و ئه‌وى ديكه‌يان "سيخوڕى" سوپاى "هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانه".
پێشتريش هه‌ژمارى ويلايه‌تى سيناى داعش له تويته‌ر، ژماره‌يه‌ك گرته‌ى ڤيديۆيى و وێنه‌ى كوشتنى كه‌سانێكى بڵاوكردبوويه‌وه، كه تۆمه‌تى "سيخوڕيكردنيان" درابووه پاڵ.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، رێكخراوى داعش شه‌ڕێكى دژوارى له‌گه‌ڵ سوپاى ميسر له نيمچه دوورگه‌ى سيناى ميسر هه‌ڵگيرساندووه.
له ته‌مموز/ يۆليۆى 2013ه‌وه و له‌و كاته‌وه‌ى سوپاى ميسر كوده‌تاى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ميسر، محه‌ممه‌د مورسيدا كردبوو، هێرشه‌كانى دژ به سوپاى ميسر زۆرتر بوون و به هۆيانه‌وه ده‌يان سه‌ربازى ئه‌و سوپايه كوژراوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ