له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش راده‌كه‌ن و خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 - كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، 205 كه‌س، كه نیشته‌جێی حه‌ویجه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن، رایانكردووه و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
موقه‌ده‌م هیمداد عومه‌ر، له هه‌واڵگری پێشمه‌رگه، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و 205 كه‌سه، دانیشتووی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن كه له ئێستادا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه, له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها گوتی: "له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2014ه، واتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه، هاتنی خێزانه‌كانی حه‌ویجه، ره‌شاد و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ كه‌ركووك به‌رده‌وامه".
ئاشكراشيكرد, تا ئێستا نزیكه‌ی 700 خێزان هاتوونه‌ته كه‌ركووك و له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه له كامپه‌كانی په‌نابه‌ران نیشته‌جێ كراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ی گوتیشی: "دوايين جاريش گه‌یشتنی نزیكه‌ی 205 كه‌س بوو له سنووری ناحیه‌ی حه‌ویجه و ئێستاش له كامپی له‌یلان نیشته‌جێ كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه، هاتنی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ كه‌ركووك زیادیكردووه و ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 400 خێزان هاتوون.
روونیشیكرده‌وه، زۆرجار دانیشتووانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له شه‌ودا روو له كه‌ركووك ده‌كه‌ن و به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زۆر جار چه‌كدارانی داعش له ریزی ئه‌وانه‌وه دزه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زیان به پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن.