نووسەرێكی رووس: سەڵاحەدین ئەیوبی رووسە

رۆژھەڵات ناسی رووس لە كوردناسییەوە دەستیپێكردووە
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ:

نووسەرو لێكۆڵەرێكی رووس، كە لەم دوایە كتێبێكی بە ناوی گەڕان بە دوای مێژووی كۆنی رووسیا نووسیوە، ریشەو و نەژادی نەتەوەی رووسیا دەبەستێتەوە بە مێژووی كورد، پێشی وایە سەڵاحەدینی ئەیوبی رووسە.

ڤەدیم مەكەرێنكە، نووسەر ولێكۆڵەری رووس بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "بیرمان نەچێت كە رۆژھەڵات ناسی رووس لە كوردناسییەوە دەستیپێكردووە، پاشاكانی رووس ھەمیشە سەداسەدی ریشە و نەژادی خۆیان بوون، تەقەلایان كردووە ھەمیشە بگەڕێنەوە سەر ریشەی خۆیان لەو جوگرافیایەی ئێستا كە كوردستانە.

ئەو نووسەرە رووسە رای وایە كە سەڵاحەدین ئەیوبی رووسە بۆ سەلماندنی پەیوەندی خزمایەتی كورد و رووسەكان داوا دەكات شیكاری (DNA) ئەنجام بدرێت.

خۆشەوی مەلا ئیبراھیم، لێكۆڵەر و شارەزای كورد، لە بارەی رای ئەو نووسەرە رووسە گوتی: "بەشێك لە بۆچوونەكانی جێگای "مناقەشەیە" كە ئەو دەڵێت زۆر لە كەسە ناسراوەكانی وەك سەڵاحەدین ئەیوبی بە ھاوبەش دادەنێت كە پێی وایە رەسەنی رووس بێت پێویستە مناقەشەی لەسەر بكرێت".