ئه‌مریكا بۆندی فرۆشتنی چه‌ك به عێراق په‌سه‌ند ده‌كات
K24 – واشينتۆن:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆندێكی فرۆشتنی چه‌ك به بڕی نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار بۆ عێراق په‌سه‌ندكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاژانسیی هاریكاریی به‌رگریی ئاسایشی سه‌ر به په‌نتاگۆن كه سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی چه‌ك بۆ ده‌ره‌وه ده‌كات رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بۆندی فرۆشتنی چه‌كى به عێراق په‌سه‌ندكردووه، كه فڕۆكه‌ی ئێف-16, كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و لۆجیستی له خۆگرتووه".
به‌رپرسانی ئه‌و ئاژانسه‌ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه: "ئه‌و بۆنده پێشنیاركراوه، ئاسایشی وڵاتێكی هاوبه‌شی ستراتیژیی وه‌ك عێراق باشتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا".
سه‌رچاوه: CNN