رهخنه له رێكخراوى ئۆپێك دهگيرێت
K24 – ھەولێر
بهشێك له وڵاتانى ئهندامى ريكخراوى ئۆپێك، رهخنه لهو ريكخراوه دهگرن، بهوهى كه نهيتوانيوه ئهركى خۆى له پاريزگارى كردن له نرخى نهوت بكات.
ئهمرۆ چوارشهممه (9.9.2015) ئیگۆر سیتشین، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای رۆسنفتی زلهێزی رووسی، رایگەیاند: "ئۆپێک نەیتوانی پارێزگاری لە نرخی نەوت بکات لە كاتێكدا ئەركی ئەو بووە".
رەخنەشی لەوە گرتووە كە كۆمپانیاكە لە بڕى ھەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، بڕیاری پشتگوێخستنی ئەو پرۆسەیەی داوە.
راشيگهياند: "ئهگهر بەرھەمھێنەرانی نەوت پابەندی پشکی بەرھەمھێنانی نەوت بووبان، بازاڕەکانی نەوت ھاوسەنگی خۆیان بەدەست دەھێنایەوە".
بە بڕوای ئیگۆر سیتشین، بازاڕەکانی نەوت پێویستیان بە نرخی ٧٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک ھەیە، وەک ئاستی ناوەندی نرخەکان بۆ ئەوەی بتوانن جارێکی دیکە ھاوسەنگ ببنەوە.
لهلايهكى ديكهوه، نیکۆلاس مادورو، سهرۆكى فهنزويلا، پێشنیازێکی خستە بەردەم رێکخراوی ئۆپێک تێيدا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی رێکخراوەکە دەکات و دەڵێت: "پێویست ناکات چاوەڕیی کۆبوونەوی کۆتایی ئەمساڵ بکەین و پێویستە سەبارەت بە دابەزینی نرخی نەوت و داڕمانی ئابووری وڵاتان كۆبوونەوەی رێكخراوەكە ساز بكرێت".
لە حوزیرانی ٢٠١٤، نرخی نەوت بەھۆی تێربوونی بازاڕەکان، رووبەڕووی دابەزینێکی گەورە بووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش لە ئاستی ١١٥ دۆلار بۆ خوار ٤٥ دۆلاری ئەمەریکی دابەزی.
ھەرچەندە لەسەرەتای ٢٠١٥ دووبارە نرخی نەوت ئاراستەی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە حوزیرانی ئەمساڵ دووبارە نرخی نەوت تووشی داڕمان بووەوە و بەراورد لەگەڵ سەرەتای ئەمساڵیش، یەک بەرمیل لە سنووری ٦٥ دۆلار دووبارە بۆ ٤٠ دۆلار دابەزی.
لەدوای کۆبوونەوەی ئۆپیک بڕیار لەسەر ھەناردنی ٣٠ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا درا, ئهمهش سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت وڵاتانی ھەناردەکار بەبەردەوامی زیانێکی زۆر دەکەن, بەڵام کەمکردنەوەی رێژەی ھەناردن بۆ ٢٨ ملێۆن بەرمیل لەرۆژێکدا , رەنگە نرخی نەوتی پێ بەرز بکرێتەوە و کێشەی ژمارەیەک وڵاتی وەک فەنزویلا ھەناردەکاری دیکەی پێ چارەسەر بکرێت.