به‌لێشاو كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌چنه ئێران
K24- هه‌ولێر
زیاتر لە 100 كۆمپانیای فەرەنسایی له‌گه‌ڵ دوو وه‌زیری وڵاته‌كه‌یان ده‌چنه ئێران و بڕیاره له‌وێ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
دوێنێ شه‌ممه (19.10.2015) ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردووه‌تەوە كه یەكێتی بەرھەمھێنەران و پیشەسازانی فەرەنسا كە گەورەترین ناوەندی ئابووریی ئەو وڵاتەیە بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی دەچنە تاران.
ئەو شانده كۆمپانیای نەوتی تۆتاڵ و پیشەسازیی دروستكردنی فڕۆكە و پیشەسازی ئۆتۆمبێلی لەگەڵدایە.
دوای رێككەوتنی ناوەكی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران، چه‌ندان شاندی ئابووریی وڵاتانی جیھان بە فەرمی، سەردانی ئێرانیان كرد و له‌سه‌ر دەستپێكردنی ھاوكاری ئابووری لەگەڵ یەكتر گفتگۆیان كردووه.