لافاوه‌كه‌ی چین لادێنشینه‌كان هه‌راسان ده‌كا
K24- هه‌ولێر
سەدان لادێنشین بەھۆی ئه‌و لافاوه‌ی ڕووی كردووه‌ته وڵاتی چین و له زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن.
دوێنێ دووشەممه (21.9.2015) دوای داڕمانی بەنداوێك بەھۆی لافاوەوە لە شارۆچكەی "وانگدیان" لە ھەرێمی "گوانسی گوانگ"، 173 خانوو و تەلار، ئاو دەیبات. بەو ھۆیەوەش 677 كەس گوندەكەی خۆیان بەجێ ده‌هێڵن.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی چین، زیانلێكەوتووان ھاوكاری كراون و خواردن و خواردنەوەیان پێ دراوە. ئەم لافاوە بەدرێژايی 20 ھێكتار زیانی لە زەوی كشتوكاڵی داوە. ھەرەوەھا ژمارەیەك ڕێگا و خانووی لە ھەرێمەكە تێكداوە.
تا ئێستە ھۆی داڕمانی بەنداوەكەش نەزانراوە.