تاران.. شه‌ش كه‌س به‌هۆى دروستبوونى لافاو گيانيان له ده‌ستدا
K24 – ھەولێر
شه‌پۆلێكی باران بارین روو له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات و به هۆی درووستبوونی لافاو له شاره‌كه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه بێ سه‌روشوێن بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19.9.2015) جێگری قائیمقامی شارۆچكه‌ی پاكده‌شتی نزیك تاران، رایگه‌یاند: "به هۆی هاتنی لافاوه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه بێ سه‌روشوێن بوون و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان رێگه‌وبانه سه‌ره‌كییه‌كان گیراوون و هاتووچۆی هاووڵاتیان په‌كی كه‌وتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "له پارێزگای هورمزگان، شه‌پۆلێكی باران بارین بووه‌ته هۆی درووستبوونی لافاو و به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه".
ساڵانه رووداوی سرووشتی و دروستبوونی لافاو گیانی ده‌یان هاووڵاتی له ئێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ساڵی رابردوو له شاری كه‌رجی نزیك تاران 35 كه‌س به‌هۆی باران بارینه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه بێ سه‌روشوێن بوون.