چيلى.. بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك ئه‌گه‌رى روودانى تسۆنامى لێ ده‌كرێت
K24 – ھەولێر
به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌يه‌كه‌وه له وڵاتى چيلى ئه‌مه‌ريكاى باشوور، ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى روودانى تسۆنامى ده‌كرێت، حكوومه‌تى چيليش كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه.
شەوی رابردوو ماڵپه‌ڕى (CNN)ئه‌مه‌ريكا بڵاويكرده‌وه، بوومەلەرزەیەك بە پله‌ى 8.3 بە پێوەری رێختەر لە كەنارەی باكووری ئەو وڵاتەی دا، بە ھۆیەوە سێ كەس گيانيان له ده‌ستدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ر له دواى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه، بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى ديكه به گوڕى 6 پله به پێوه‌رى رێختەر روويدا و تا ئێسته‌ش ھیچ راپۆرتێك سەبارەت بە برینداران و زیانە ماددییەكان له‌به‌رده‌ست دانييه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، بڕياره حكوومه‌تى چيلى لە ترسی روودانى تسۆنامی دانیشتوانی كەنارە نزمەكانی چیلی لە زەریای ئارام بە درێژایی 3900 كیلۆمەتر بگوازێته‌وه.
لە ساڵی 2010 تسۆنامییەكی بەھێز بووە ھۆی گيان له ده‌ستدانى سەدان كەس لەو وڵاته.
تسۆنامی بە زنجیرە شەپۆڵێكی بەھێزەی دەریا دەگوترێت كە پاش بوومەلەرزە یان تەقینەوەی گڕكان، بەرز دەبێتەوە و لافاو دروست دەكات.