به وێنه و ڤیدیۆ.. له داخی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌ت به رووتی ده‌سووڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی خوێندكاری له زانكۆی ئه‌لفا فی ئۆمێگای فلیپین، له داخی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، به رووتی له‌نێو كامپی زانكۆكه‌یاندا سوورانه‌وه.
رێكخه‌رانی چالاكییه‌كه‌ش، رایانگه‌یاند، له رێگای ئه‌و چالاكییه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌ت، ده‌گه‌یه‌ننه به‌رپرسانی وڵات.
به‌شێك له به‌شداربووانی چالاكییه‌كه، به ده‌مامك رووخساری خۆیان داپۆشیبوو و پلانكارتیان له دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌ت به‌رزكردبۆوه‌و به‌نێو ئاپۆرای خوێندكارانی زانكۆكه ده‌سووڕانه‌وه، به‌شێك له خوێندكارانی به مۆبایل و كامێراكانی ده‌ستییان، هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌وانان دیمه‌نه‌كانیان تۆمار ده‌كرد.
یه‌كێك له به‌شداربووانی چالاكییه‌كه له باره‌ی خۆڕووتكردنه‌وه‌یان گوتی: "مه‌به‌ست له خۆڕووتكردنه‌وه‌مان ئه‌وه‌یه كه پێویسته حكوومه‌تیش وه‌كو ئێمه رووت و شه‌فاف بێت و هاووڵاتییان به‌روونی هه‌موو شته‌كان ببینن".
سه‌رچاوه: ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی