ده‌میرتاش: هه‌ده‌په‌ به‌ ته‌نها پارتی كوردان نییه‌ و هی هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیایه‌

هه‌ده‌په‌ پارتێكی ئایینی نییه‌
kurdistan24.net

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

له‌ كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ده‌میرتاش رایگه‌یاند، هه‌ده‌په‌ ته‌نها پارتی كوردان نییه‌، به‌ڵكو پارتی تورك، ئه‌رمه‌ن، گورجی و ئازه‌رییه‌كانیشه‌.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە لە كۆنگرەی دووەمی پارتەكەی لە شاری ئەنقەرە رایگەیاند، ئەوان تەنھا حزبێكی كوردی نین، بەڵكو حزبێكن بۆ ھەموو توركیا، سەبارەت بە شێوەی بەڕێوەبردنی حوكمرانی لە توركیا، دەمیرتاش گوتی: پێویستە خەڵك خۆیان، خۆیان بەڕێوە ببەن.