نێچيرڤان بارزانی: ساڵی رابردوو بۆ ئابووریی كوردستان پێشبینی نە كراو بوو

ساڵی رابردوو بۆ ئابووریی كوردستان پێشبینی نە كراو بوو
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

نێجیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفراسی چاكسازی ئابووری رایگەیاند: ساڵی رابردوو بۆ ئابووریی كوردستان پێشبینی نە كراو بوو.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت پێشبینی نەكراو بوو، كاریگەریی خراپی لەسەر دۆخی ئابووری ھەرێمی كوردستان ھەبوو كاریگەری لەسەر گەشەی ئابووریی و دۆخی كۆمەڵایەتی ھەبوو.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستان لەلایەن به‌غداوه‌ داو گوتی: بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێم لە لایەن بەغدا بووە ھۆی بەرزبوونەوەی كورتھێنانی بوودجە و قورس بوونی ئەركی حكوومەت.