خانمێكی ئه‌ڵمانیا بۆ یاری پێشکۆتایی سه‌ركه‌وت
K24 ـ هه‌ولێر
له دریژه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی چاره‌گی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه، کێربەر لە قۆناخی چارەگی کۆتایی رووبەرووی ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلارووسی بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام لێ بردەوە
کێربەری ئه‌ڵمانی كه له خانه‌ی شه‌شه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان دێت، له سێتی یه‌كه‌م بە ئاسانی و بە ئەنجامی (6 ـ 3) بردنەوەی بەدەست ھێنا.
لە سێتی دووەم ئازارینکا بەرھەڵستی کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بە ئەنجامی شەش حەوت کێربەر ئەو سێتەشی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی. و ئازەرینکای شۆخ و شەنگیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتییەکە کرد.