ئێران و ئیتاڵیا چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری واژوو ده‌كه‌ن

گرێبه‌سته‌كان له‌ بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و كشتووكاڵ و رێگاوبانن.
kurdistan24.net

K24 – رۆما:

له‌ میانه‌ی سه‌ردانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆما، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووریی واژووكرد.

ئه‌و گرێبه‌ستانهی ئێران و ئیتاڵیا واژوویان كردووه‌‌ له‌ بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و كه‌رتی كشتووكاڵ و  رێگاوبان و فراوانكردنی به‌نده‌ره‌كانه‌.