قه‌یرانی دارایی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی داده‌خات

"رۆژنامه‌كه‌ ته‌نها مانگێكی دیكه‌ ده‌توانێـت به‌رده‌وامبێت"
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی:

قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و قه‌یرانه‌ كاری رۆژنامه‌وانیشی په‌كخستووه‌.

لە دواى 15 ساڵ کارکردن، ئەمڕۆ روژنامەى هاوڵاتى رایگه‌یاند: "له‌به‌ر باری دارایی تەنها یەک مانگى دیكه‌ دەتوانێت بەردەوامبێت".

 وابڕیارە لە 25 شوبات/فێبرایه‌ر 2016  روژنامە و سایتى هاوڵاتى بۆ ماوەیەکى نادیار رابگیرێت.بە هۆى ئەو قەیرانە داراییەى به‌رۆكی هەرێمى کوردستانی گرتووه‌ رۆژنامه‌كه‌ ناتوانێت پشت بە داهاتى خۆى ببەستێت.