رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: سه‌ركرده‌كانی كورد گه‌شبینن
K24 ـ هه‌ولێر:
قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و دابه‌شبوونی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌نگی داعش له عێراق، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی ئەمڕۆی راگەیاندنی عه‌ره‌بییه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌كانی كورد گه‌شبینن به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی دیكه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه کە: دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كاریگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی له هه‌رێمدا هه‌ن، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی دارایی.
هاوکات ماڵپه‌ڕی ئه‌لبه‌دیل راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق .. سایكس پیكۆیه‌كی دیكه‌یە".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی كردووه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد له باشوور وه‌كوو "خه‌ونی له‌مێژینه" و تیشكی خستووه‌ته سه‌ر بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له عێراق.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له دژی داعش به‌رده‌وامیی هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه، ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "كوشتنی 134 تیرۆریست له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، هێزه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به هاوكاریی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان، توانیویانه چه‌ندین مۆڵگه و ئۆتۆمبێلی داعش له‌و سنووره بكه‌نه ئامانج و زیانێكی زۆر به‌و گرووپه بگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به شەڕی رومادی، ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه هه‌واڵێكی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سوپای ئه‌مریكا راهێنان به سه‌ربازانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشه به‌رفراوانه‌كاندا، بتوانن هێڵی به‌رگریی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن.