پەنابەران یۆنان وەك دەرچە بەكاردەھێنن

پەناخوازان دوای گەیشتنیان بە یۆنان راستەوخۆ دەچن بۆ وڵاتانی تر
kurdistan24.net

K24 - ئەسینا:

پەناخوازان دوای گەیشتنیان بە یۆنان راستەوخۆ روو لە وڵاتانی دیکە دەکەن، پەنابەران یۆنان وەك دەرچە بەكاردەھێنن و حكوومەتی یۆنان ھاوكاریان دەبێت بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی دیکە.

دوای دەستپێکردنی کۆچکردن بە لێشاو لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا، بەھۆی خراپیی بواری ئابووریی یۆنان كۆچبەران ئەم وڵاتە وەك دەرچە بەكاردەھێنن.