ئێران ره‌خنه له بانگهێشتنى "تيرۆريستان" بۆ جنێڤ 3 ده‌گرێت
K24 – تاران:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ره‌خنه‌ى له ليستى به‌شداربووانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 گرت و رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك لايه‌نى "تيرۆريست" له ژێر ده‌مامكى جياجيادا بانگهێشتى كۆنگره‌كه كراوون.
ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له‌و بڕوايه‌دايه، نابێت "تيرۆريستان له ژێر ده‌مامكى نوێ‌دا" له‌سه‌ر مێزى دانووستانى نێوان حكومه‌تى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاران ئاماده‌بن.
پرسى بانگهێشتكردنى به‌شداربووانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه و ئێران و رووسيا كه يارمه‌تى رژێمى سووريا ده‌ده‌ن داواكارن به‌شێك له گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى دژ به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌شدارى له دانووستانه‌كان نه‌كه‌ن.
عه‌بدوڵڵاهينان كه ئێستا به سه‌ردانێك له رووسيايه، رايگه‌ياند، ئه‌و تيرۆريستانه‌ى كه ده‌مامكى نوێيان كردووه‌ته سه‌ر، پێويسته له‌سه‌ر مێزى دانووستان دانه‌نيشن.
گوتيشى: "ئه‌وه گرنگترين مه‌رجه بۆ سه‌ركه‌وتنى دانووستانه‌كان".
حكومه‌تى سووريا له هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا و هێزه پشتيوانه‌كانى ئێران توانيويه‌تى له‌سه‌ر زه‌وى پێشڕه‌وى بكات.
ئه‌م هه‌فته‌يه، سوپاى سووريا توانى ناوشه‌ى شێخ مسكينى نزيك سنوورى ئه‌رده‌ن كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
عه‌بدوڵڵاهيان، داواشى له عه‌ره‌بستانى سعووديه كرد، ده‌ست له نانه‌وه‌ى ئاژاوه و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت.
گوتيشى: "سعووديه ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى كۆنگره‌ى ژنێڤه‌وه، هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه زياد بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌يه‌وێت تيرۆريستان به‌شدارى له دانووستانه‌كانى جنێڤ بكه‌ن".