هۆڵه‌ندا له سووریا به‌شداری جه‌نگ ده‌بێت
K24 ـ هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ئاشكرایكرد، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاته‌كه‌ی پلانێكی بۆ به‌شداری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له سووریا دژی داعش په‌سه‌ندكردووه.
هۆڵه‌ندا كه به چوار فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 له عێراق دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگێت، بڕیاره له‌مه‌ودوا به هێرشی ئاسمانیی دژی مۆڵگه‌كانی داعش له سووریا به‌شداری بكات.
حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له هاوكاریكردن و راهێنانی پێشمه‌رگه.