ئیمارات.. ئاو له به‌نزین گرانتره
K24 - دوبه‌ی:
بۆ شه‌شه‌م مانگ به‌دوای یه‌ك، شانشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب، نرخی سووته‌مه‌نی و به‌تایبه‌تیش به‌نزینی دابه‌زاند، ئه‌مه‌ش له‌دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاوه له بازاڕه‌كانی جیهان، كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014، تاكو ئێستا 60% دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیماراتیش نرخی لیترێك به‌نزینی 95 ئۆكتان، له 50 سه‌نته‌وه بووه‌ته 40 سه‌نت.
له به‌رامبه‌ردا، نرخی هه‌مان بڕی ئاوی گازی، دوو هێنده‌ی نرخی به‌نزینه و نرخی ئاوی سازگار بۆ خواردنه‌وه، 5-8 هێنده‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ناچار بكات، نرخی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان دیاریبكات.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهان، كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی داوخواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو، به‌راورد به سه‌ره‌تای ساڵی 2014، نرخی نه‌وت 60% دابه‌زیوه.
له ساڵی 2014دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به 110 دۆلار بوو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه یه‌ك به‌رمیل ته‌نها به 35 دۆلاره.