فه‌رمانبه‌رێك: كاری ده‌ستگێڕیی ده‌كه‌م و پێم عه‌یبه سواڵبكه‌م
K24 ـ هه‌ولێر:
قه‌یرانی دارایی و خراپی دۆخی گوزه‌ران، هه‌روه‌ها بێ بازاریی له هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیانی بێ هیواكردووه.
قه‌یرانی دارایی نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر مووچه‌خۆران كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵكو كاسبكارانیش به ده‌ست بێ بازاریی ده‌ناڵێنن و بۆچوونیان وایه قازانج سه‌ری مایه‌ی خواردووه.
دوكاندارێكى شاری هه‌ولێر بۆ (كوردستان24) دواو گووتی: "پارساڵ نه‌تده‌توانی به بازاردا بڕۆی، ئێستا ئێمه ته‌نیا دوكانداره‌كان له بازارین و به‌شێوه‌یه‌ك بێ بازارییه،ناتوانین كرێی دوكانه‌كانمان بده‌ین".
له ناوبازاری شاری هه‌ولێر ئافره‌تێكی ده‌ستگێڕ گوتی: "من فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزارم و له‌به‌رئه‌وه‌ی 5 مانگه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه، ده‌ستم داوه‌ته ئه‌و كاره و پێم عه‌یبه سواڵ بكه‌م".