وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: مانگی رابردوو به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت كه‌میكردووه
K24 – به‌غدا:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری مانگی رابردووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند به به‌راورد به مانگی پێشووتر، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت كه‌میكردووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد: "له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری رابردوو، رێژه‌ی مامناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 3.9 ملیۆن به‌رمیل بووه له رۆژێكدا، كه‌چی له مانگی پێشووتر كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر 2015 رێژه‌ی مامناوه‌ندی رۆژانه 4.13 ملیۆن به‌رمیل بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "رێژه‌ی مامناوه‌ندی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی رابردوودا 3.285 ملیۆن به‌رمیل بووه له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به مانگی پێشووتر كه‌مێك زیادیكردووه، ئه‌و كات رۆژانه 3.215 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌نارده‌كراوه".
لای خۆیه‌وه عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: "هه‌موو نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له به‌نده‌ره‌كانی باشووری وڵات هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز